کوردستان میدیا: توندوتیژی دژ بە ژنان، دیاردەیەکی جیهانییە و بەتایبەت لە وڵاتانی جیهانی سێهەم بە بەرفراوانی دەبیندرێ.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینی، ٢٥ نوامبری بەمەبەستی بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە لە کۆمەڵگای جیهانی وەکوو ڕۆژی خەبات بە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان دیاری کرد.
بەپێی پیناسە و میساقە نێونەتەوەییەکان توندوتیژی دژ بە ژنان بە هەر شێوە توندوتیژییەک دەوترێ که لە سەر بنەمای ڕەگەز بێت و خەساری جەستەیی و دەروونی لە سەر ژنان دابنێت.
لە ڕۆژهەڵاتی نێوڕاستدا ئەم دیاردەیە بە هۆی دین و ئایینەکان و هەندێک کولتور، زۆرتر دەبیندرێت و لە کۆمەڵگای کوردستان، بە هۆی دەستێوەردانەکانی وڵاتە داگیرکەرەکان و هێرشی کولتوری و ئایینی، ڕوو لە زیادبوونە.
لە کولتوری رەسەنی گەلی کورددا، سەرەڕای هەندێک کەموکوڕی، به گشتی ژن جێگە و پێگەیەکی تایبەتی لە نێو کۆمەڵگادا هەبووە بەچەشنێک کە هەندێک لە گەڕیدە جیهانییەکان وتوویانە لە کوردستاندا ژنان لە ئاستی پیاواندان و لە هەموو بەشەکانی بەڕێوەبردنی ژیان بەشدارییان هەیە.
بەڵام لە سەد ساڵی ڕابردوودا کە ڕێژیمە فاشیستیەکانی ئێران دەستیان کردووە بە ئاسمیلاسیون لە کوردستان، بە لە نێوبردنی کولتوری تایبەت به ژنان، لە هەوڵی ئەوەدان که لە ڕێگەی گوشارهێنان بە سەر ژنان، چوارچێوەی بنەماڵە لە کوردستان بڕوخێنن.
پەرە گرتنی دیاردەی توندوتیژی به دژی ژنان، لە سیاسەتە دژە مرۆڤانەکانی ڕێژیمی ئێراندایه و بە چڕی کاری لە سەردەکات.