کوردستان میدیا: بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەندێک لە بەرپرسانی باڵای عێراق هاوهەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئازادکردنی کەرکووک لە دەست هێزە داگیرکەرەکان و حەشدی شەعبی ڕاگەیاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق باسیان لەوە کردووە کە پارێزگای کەرکووک دەبێ لە دەستی حەشدی شەعبی و هێزە داگیرکەرەکانی ئازاد بکرێت و ئەوەش لە داهاتوویەکی نزیکدا ئیقدامی بۆ دەکرێت.
لەو بارەیەوە موقته‌دا سه‌در ڕێبەری ڕه‌وتى سه‌در ڕايگه‌ياندووە، هێزەکانی سەر بە ڕەوتی ناوبراو ئاماده‌يى ته‌واوىان بۆ ڕزگاركردنى كه‌ركووك له ده‌ستى تێرۆر و ململانێى سياسى و تائيفى هه‌يه و كه‌مته‌رخه‌مى حكوومه‌تیش له‌و ڕووه‌وه به ڕوونى دياره.
پێشتریش موزاحم ئه‌لحوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا له سه‌ر پرسی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاندبوو: له نێوان ئا‌مریكاییە‌كان و حكوومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بڵاو بكرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و باره‌یه‌وه به فه‌رمی هیچ زانیارییه‌كیان ڕانه‌گه‌یاندووه.
هاوکات مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان چەندین جار به فەرمی ڕایگەیاندووە کە نابێ کەرکووک ببێتە ئەمری واقیع و ئێمە کەرکووک بە هەر شێوەیەک بێت وەردەگرینەوە.
چەند ڕۆژ پێش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: پاڵپشتی هه‌ماهه‌نگی نێوان سپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكه‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزن.
ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبری ساڵی ڕابردوو، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان کە زۆربه‌ی ناوچه کێشە لەسەرەکانی ده‌پاراست، به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێربه ژێری هەندێک لایەن و هێزی سیاسی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سپای عێراق كه ڕێژیمی ئێران سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرایه‌وه.
له‌و كاته به‌دواوه ڕه‌وشی ناوچه‌كان له ڕووی ئه‌منییه‌وه رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و جگه له پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، داعش جارێكی دیكه بووه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی.