کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵۆکانی زاگرۆس خۆفرۆشێکیان بە سزا گەیاند

14:20 - 9 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: نیشتمانفرۆشێکی لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە لە ناوچەی بانە بە سزای کردەوەکانی خۆی گەیشت.

وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاوی کردووەتەوه، جاشێک بە ناوی عەلی قادری ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جاددەی ڕەشەقەڵات- بانە کوژرا.

وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر ١٦:٠٠ـی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی ، جاش عەلی قادری ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە واتا بانە بۆ سەقز بە سزای کردەوەکانی خۆی گەیشتووە.

هەڵۆکانی زاگرۆس لە درێژەی ئەو هەواڵەدا ڕایانگەیاندووە، ئێمە وەک هەڵۆکانی زاگرۆس وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بەرپرسیارەتیی سزادان و کوشتنی ئەو نیشتمانفرۆشە لەلایەن هێزی وەنەوەشەی هەڵۆکانی زاگرۆسەوە وەئەستۆ دەگرین و ڕایدەگەیێنین کە بە تاوانی خیانەت بە نیشتمان و نەتەوەفرۆشی و بەگرتدانی لاوانی نەتەوەکەمان و خۆشخزمەتی بۆ داگیرکەران، سزامان داوە.

ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیم پێشتریش چەندین جارئاگادار کرابوویەوە کە دەست لە خیانەت و کوردفرۆشی هەڵبگرێ و بگەڕێتەوە داوێنی کوردایەتی بەڵام ناوبراو لە خیانەتەکانی خۆی بەردەوام بوو تا لە ئاکامدا لە دادگای دادوەریی کوردایەتیدا، بڕیاری سزادران و کوژرانی بۆ دەرچوو.