کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشکارێکی کورد مێداڵی زێڕی لە کێبڕکێی سەرانسەرییەکاندا وەدەست هێنا

15:51 - 8 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: لە کێبڕکێی سەرانسەری دێدلیفتی ئێران وەرزشکارێکی کورد توانی بەسەر ڕکەبەرەکانیدا سەرکەوێت و مێداڵی زێڕ وەدەست بهێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئارش عەلیمۆرادی
پاش بەشداری کردن لە کێبڕکێکانی پاوێرلیفتینگ کە رێکەوتی٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە تاران بەڕێوەچوو، توانی پلەی یەکەم وەدەست بهێنێت و مێداڵی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەم کێبڕکێیانە کە لە نێوان ٣٢٠ وەرزشکاردا بەڕێوەچوو بۆ دیاریکردنی باشترینەکان بەمەبەستی بەشداری لە کاپی ئازادی ئۆرووپا ڕێکخرابوو کە تێیدا ناوبراو توانی پلەی یەکەم وەدەست بهێنێت.

ناوبراو ماوەیەک پێش ئێستاش وەک باشترین خوێندکاری وەرزشکار لەلایەن زانکۆی تارانەوە هەڵبژێردرا.

ئارش عەلیمورادی، خەڵکی شاری سەقز، لە ساڵی ٥٩ی هەتاوی، لەو شارە لەدایک بووە؛ هەر لە هەڕەتی منداڵییەوە هۆگری وەرزش بووە و تا ئێستا چەندین مێداڵی گرینگی وەدەستهێناوە؛ ناوبراو هەڵگری بڕوانامەی دوکتورای تایبەت لە بواری فیزیۆلۆژی وەرزشییە.