کوردستان میدیا: لە سیهەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە وەسیەتنامەی پێشەوا قازی دانرا.
ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمە، له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، كتێبخانه‌ی هه‌ژار موكریانی له هه‌ڵه‌بجه وێڕای دانانی نوسخەی چاپکراوی وەسیەتینامەی پێشەوا له سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان، هه‌ستا به دابه‌شكردنی ئەم وه‌سیەتنامه‌ی پێشەوا به‌سه‌ر ٥ هه‌زار به‌شداربووی ئەم ڕێوڕەسمە کە تێیدا باس لە یه‌كبوون و برایه‌تی گه‌لی كورد دەکات.
بەشێکی وەسیەتنامەکەی پێشەوا قازی محەممەد بەم چەشنەیە:
بسم الله الرحمن الرحیم
نه‌ته‌وه حه‌ق خوراوه‌که‌م، کور و خوشک و برا خۆشه‌ویسته‌کانم
ئێستا له ئاخرین ساته‌کانی ژیانمدا ده‌مهه‌وێ چه‌ند دێڕێکتان بۆ بنووسم.
له دوژمنایه‌تی کردنی یه‌کتر ده‌ست هه‌ڵگرن، یار و یاوه‌ری یه‌کتر بن، پشت به یه‌کتر ببه‌ستن و له به‌رانبه‌ر دوژمنی زۆرداردا ئازایانه رابوه‌ستن. خۆتان بێهوده به دوژمن مه‌فرۆشن. دوژمن هەر ئه‌وه‌نده ئێوه‌ی ده‌وێ که کاری پێتانه، ده‌نا هیچ روحمتان پێناکا، له هیچ ده‌رفه‌تێک ناگوزه‌رێ بۆ زه‌ربه لێدانتان.
دوژمنه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆرن و زۆردارن، توانایان هه‌یه و بێ ره‌حمن. ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئێوه له یه‌کگرتندایه، ته‌نیا یه‌کگرتنه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزه زۆردارانه‌دا، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نه‌بێ هه‌میشه له ژێرده‌ستیدایه. ئێوه نه‌ته‌وه‌ی کورد شتێکتان له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه که‌متر نییه به‌ڵکوو له ئازایه‌تی و پیاوه‌تیدا زۆر له‌وانەی به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژین، زیاترن. ئه‌و گه‌لانه‌ی سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه هه‌ر وه‌ک ئێوه بوون.
رێنوێنم بۆ ئیوه ئه‌وه‌یه که لێگەڕێن منداڵه‌کانتان بخوێنن، چونکه ره‌مزی پێگه‌یشتوویی و سه‌رکه‌وتن له خۆینده‌واریدایه. با له گه‌لانی دیکه دوا نه‌که‌ون، ئێوه نابێ به کوشتنی من و براکانم چاوترسێن بن، هێشتا زۆری دیکه‌مان ده‌بێ له‌و رێگه‌یەدا له ده‌ست بچن تا به ئاره‌زووی خۆمان دەگه‌ین.
کوردستان ماڵی هه‌موو کوردێکه. دانیشتوانی ئه‌م خاکه به پێی توانایی هه‌ر کامه‌مان گه‌ر شتێکمان له ده‌ست دێ نابێ منه‌ت له سه‌ر ئه‌وانی دیکه بکه‌ین. ئه‌گه‌ر زانیتان که‌سانێک کاریان له ده‌ست دێ لێ گه‌ڕێن با بیکه‌ن، به‌رد مه‌خه‌نه سه‌ر ڕێیان، گرفتی بۆ دروست مه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر من به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌م نەبوایه ئێستا له ژێر حوکمی سێداره‌دا نه‌ده‌بووم، به خاتری ئه‌وه منه‌تتان به‌سه‌ر دا ناکه‌م. به قه‌ولی سه‌عدی ده‌ڵێ:
مراد ما نصیحت بود و گفتیم / حوالت به خدا کردیم و ر‌فتیم.
هیوای ئیمه ئامۆژگاری بوو و گوتمان، بە خودام ئەسپاردن و رۆیشتم.
خزمه‌تکاری گه‌ل و نه‌ته‌وه
قازی محه‌ممه‌د