کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەگەڕخستنەوەی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە وڵاتی هولەند

15:41 - 24 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە وڵاتی هولەند دەستی بە کارەکانی خۆی کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەێشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، دووهەم کۆبونەوەی حیزبە کوردستانییەکان لە شاری دێنهاخ لە وڵاتی هولەند بە خانەخوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد وکوردستان دەستی پێکرد.

لە بەشی یەکەمی کۆبونەوەکەدا لە لایەن حەسەن مەجیدی وەک بەرێوەبەری کۆبونەوە باسێک لە سەر چۆنیەتی پێکهێنانی کۆمیتەی هاوکاری لە ساڵانی ڕابردوو وهەروەها گرینگی وەگەڕخستنەوە و پێداچونەوەیەک بەسەر پێڕەوی نێوخۆیی کۆمیتەی هاوکاری، پاش تاوتوێکردنێکی تێروتەسەل بۆ جارێکیتر حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لەژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان بە تێکرای دەنگ کۆمیتەی هاوکاریی حێزبە کوردستانییەکان نۆژەن کرایەوە.

لە بەشی دووهەمدا بە هەلبژاردنی لێژنەێکی کاتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، حیزبی شیوعی کوردستانی و پارتی دێموکراتی کورد-سوریە، ئەرک وکارەکانی کۆمیتەی هاوکاری کەوتە بەرباس .