کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگا کوردنشینەکان بە هۆی دانی پارەی ئاو، کارەبا و گاز وەزاڵە هاتوون

16:00 - 7 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە چالاکانی پارێزگا کوردنشینەکان، بە هۆی گرانبوون پارەی ئاو، کارەبا و گاز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

کۆمەڵێک لە چالاکان و خەڵکی وەزاڵەهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلگرام بە ڕێکخستنی گرووپێکی ٢٠ هەزار کەسی لە بەرانبەر گران بوون و بەرز بوونەوەی نرخی ئاو، کارەبا و گاز ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.

لەم گرووپە تێلگرامییە کە زۆرینە خەڵکی هەژار و کەمداهاتی ئەو پارێزگایانە تێدا بەشدارن، لە نامەیەکی گشتیدا بە شێوەی مەجازی بە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانیان ڕایانگەیاندووە، کە بە هۆی هەژاریی لە دانی پارەی زۆری ئاو، کارەبا و گاز نەتوانن.

ڕێژیمی ئێران کە لە هەموو بوارێکدا گوشاری خستووەتە سەر خەڵکی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، داهات و سامانی ئەو خەڵکە لە ڕێگای کاری تێکدەرانە و دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکەدا بەکار دەهێنێت.