کوردستان میدیا: بەمەبەستی یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوان و بریندارانی بوومەلەرزەی کرماشان ٣ پزیشکی کورد، بە کەلوپەلی پزیشکی خۆیانەوە هاوکاری لێقەوماوان دەدەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ لە درێژەی هەوڵە خۆڕسک و نیشتمانی و مرۆڤدۆستانەکانی گەلی کورد بۆ هاوکاری کردنی خوشک و براکانیان لە پارێزگای کرماشان ٣ پزیشکی کورد خەڵکی شاری بۆکان بەناوەکانی ڕەزا سوڵتانی، سۆران غەفووری و شۆڕش حەیدەری بە شێوەی خۆبەخش و بە کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکانی خۆیانەوە لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کارەساتی پارێزگای کرماشان هاوکاری بەڵالێدراوانی ئەم ناوچانە دەکەن.
ئەم هەوڵە نوێ و جێگەی ستایش و پەسنە دوابەدوای ئەوە دێتە ئاراوە کە لە ٢ حەوتووی ڕابردوودا و پاش هاتنی بوومەلەرزەی سامناکی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە بەهۆیە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش بریندار و ماڵوێڕان بوون، گەلی کورد حەماسەیەکی مێژووییان خوڵقاند و لە هەموو شار و شارۆچکە و گوندێکەوە بەهانای خوشک و براکانیان چوون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان کۆماری ئیسلامی بەهۆی عەقڵییەتە شۆڤێنیستی و دژەکوردبوونەکەی نەتەنیا ئامادە نەبوو یارمەتی بوومەلەرزەلێدراوان بدات بەڵکوو لە هەندێک حاڵەتیشدا ڕێگری کردووە لە گەیاندنی یارمەتییە خەڵکییەکان.
هەنووکە دۆخی ژیانی ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوەکە زیندوو ماون گەلێک ئەستەمە و مەترسی گیانی لەسەر بەشێکی بەرچاویشیان هەیە؛ بەتایبەت لە ئێستادا کە وەرزی سەرما و شەختەیە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما دۆخی ژیان لەو ناوچانە گەلێک ئەستەم بووە.