کوردستان میدیا: یەکەم هەوڵی دیپلۆماتیکی وەزیری نوێی دەرەوەی ئامریکا دژ بە چالاکییە تێکدەرانەکانی تاران و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بەرنامەی ناوکی رێژیم دەستی پێکرد.
بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی هاوپەیمانەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لەمەڕ هەڵوێستی فەرمی کابینەی ترامپ لەپێوەندیی لەگەڵ بەرنامەی ناوکی ئێران، مایک پۆمپێئۆ یەکەم سەفەری دیپلۆماتیکی خۆی بۆ ئەم ناوچەیە دەسپێکرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستاندا چاوپێکەوتنی ئەنجام دا؛ بڕیار وایە لەم سەفەرەدا ناوبراو لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئۆردۆن و ئیسرائیلیش کۆ ببێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە بڕۆکسێلیش ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر کەموکووڕییەکانی بەرجام چاک نەکرێت، ترامپ بڕیاری چوونەدەر لە بەرجام دەدات.
ئەم سەفەرە یەک ڕۆژ پاش پڕێسکۆنفڕانسی ترامپ لەگەڵ ئانگێلا مێرکێل ئەنجام درا کە تێیدا سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: دەبێ دڵنیا ببینەوە کە ئەم ڕێژیمە خوێنڕێژە دەستی بە چەکی ناوکی ڕاناگات.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ئاشکرای کردووە: بەهۆی گوشارەکانی ئامریکا لەمەڕ ئەنجامدانی چاکسازی لە بەرجام، فەڕانسە، بریتانیا و ئاڵمان لەو فکرە نیزیک بوونەتەوە کە پێویستە گۆڕانکاری بنچینەیی لە بەرجامدا بکەن.
هاوکات بڕایان هووک ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە ڕیاز ڕایگەیاند: ئامریکا داوا لە هاوپەیمانە ئۆرووپاییەکانی و وڵاتانی دیکە دەکات کە بە ئامانجی ڕاوەستاندنی بەرنامەی ناوکی ئێران، گەمارۆی نوێ بخەنە سەر تاران.
ناوبراو وتوویەتی: ئێمە داوا لە هەموو نەتەوەکان لە سەرانسەری جیهان دەکەین کە دامەزراوە و تاکە پێوەندیدارەکان بە بەرنامەی مووشەکی ئێران تەحریم بکەن.