کوردستان میدیا: هێلێکۆپتێرێکی یەکێک لە کۆمپانیاکانی نەوتیی ڕێژیمی ئێران، لە کاتی ڕزگارکردنی نەخۆشێک، خۆی کەوتە خوارەوە و چەند کەس تێیدا گیانیان لە دەست دا.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردەوە، کە هێلیكۆپتێرێكی یەکێک لە كۆمپانیاکانی نهوتیی ئێران، له دهوروبهری دوورگهی لاوان کەوتووەتە خوارەوە و لانیكهم ٢ كهس گیانیان له دهست داوە.
فەرمانداری شارستانی بەندەری لەنگە، لەو بارەوە باسی لەوە کردووە، ئەو هێلیكۆپتێرەی کۆمپانیای نەوت، لە چوار مایلیی سەکۆی R1ی ( میدان رسالتـ)ـی لاوان تووشی کێشە بووە.
ئەرسەلان بەهاری یەکێک لە بەرپرسانی ڕێژیم، باسی لەوە کردووە، ئەو هێلیكۆپتێرە بۆ ڕزگارکردنی نەخۆشێک مەئمووریەتی پێ داربوو، بەڵام تووشی ئەو ڕووداوە هاتووە.
وەزارەتی نەوتی ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیكۆپتێرە جەواد کارئەندیش کە نەخۆشەکە بووە و هەروەها بێهرووز ئەشکان کە پزیشک بووە گیانیان لە دەست داوە و گەڕانیش بۆ دۆزینەوەی دانیشتووەکانی دیکە لە ئارادایە.
شوناسی دانیشتووانی ئەو هێلیکۆپتێرە فڕۆکەوان کاپیتان سۆهەیلی، یارمەتیدەری فڕۆکەوان کاپیتان فەتاحی، جەواد کارئەندیش نەخۆش و بێهرووز ئەشکان پزیشک ڕاگەیەندراوە.
کەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیكۆپتێرەی ڕێژیمی ئێران، لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە ماوە بە ماوە باس لە پێشکەوتنی پیشەی کەرەستەی ئاسمانیی لە ئێراندا دەکەن.