کوردستان میدیا: ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ڕێژیمی سووریە، دژایەتی خۆیان بۆ کۆنفڕانسی سووچی دەربڕی و ڕووسیە بە دوژمنی خەڵکی سووریە دەزانن.
ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، ئۆپۆزسیۆنی سووریە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و دژایەتی خۆیان لە هەمبەر کۆنفڕانسی سووچی ڕاگەیاند، هەروەها ڕووسیەیان بە دوژمنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی سووریە زانیوە.
ئەم ڕاگەیندراوە لە لایەن ٤٠ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی سووریەیی و لەوانە ئەو لایەنە چەکدارانەی کە بەشداری وتووێژەکانی ئاشتی ژنێڤ بوون، ڕێک خرابوو. ئەم لایەنانە لەو ڕاگەیندراوەدا جەختیان کردووەتەوە، کە ڕووسیە هیچ هەوڵ و گوشارێک بۆ سەر حکوومەتی بەشارئەسەد دروست ناکات، هەتا ئەو حکوومەتە بە پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ و ملدان بە خواستی خەڵکی سووریە ناچار بکات، هەروەها لەم ڕاگەیندراوەدا هاتووە، کە ڕووسیە تەنانەت یەک هەنگاویش بۆ کەم کردنەوەی دەرد و ئازارەکانی خەڵکی سووریە هەڵناگرێت.
کۆنفڕانسی سووچی بڕیارە رۆژەکانی ٢٩ و ٣٠ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی لە شاری سووچی ڕووسیە بەڕێوە بچێت و ڕووسیە و ئێران و تورکیە لەسەر پشتگیریی بەشارئەسەد بۆ مانەوە لە پۆستەکەی کۆکن.
هەندێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریەیی وتوویانە، کە هێشتا بڕیاریان نەداوە بە نیسبەت بەشداربوون یان نەبوون لە کۆنفڕانسی سووچی و ئیستیفان دیمێستورا، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریە لەو بارەوە وتوویە: گەڵاڵەی ڕووسیه بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی سووچی دەبێ لە ڕێگای هەوڵ و بەشداری چالاکانەی ئەو وڵاتە لە بەرەوپێشچوونی وتوووێژەکانی ژنێڤ کە لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت، هەڵسەنگێندرێت.