کوردستان میدیا: دوای چەندین ساڵ لە کارەساتی ڕۆبۆسکی لە کوردستانی باکوور تا ئێستا بکەرانی ئەو جینایەتە سزا نەدراون.
له ڕێکەوتی ٨ی بهفرانباری ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویدا، ٣٤ هاونیشتمانی كورد، كه زۆرینهیان منداڵ بوون، به بۆمبابارانكردنی هێزی ئاسمانی توركیه كوژران، دوای ٤ ساڵ لهو ڕووداوه، هیچ كهسێک له سهر ئهو دۆسیهیه سزا نهدرا.
شهوی ٨ی بهرفرانبار له شوێنی ڕووداوهكه چ قهوما؟ كهسوكاریان چۆن تهرمهكانیان گواستهوه؟ داواكاری كهسوكاری قوربانییهكان له حكوومهتی توركیه چی بوو؟
دوای تێپەڕینی ٦ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، هەتا ئێستا بکوژی ٣٤ لاوی کورد دەستنیشان و دادگایی نەکراوە، پارێزەری دۆسیەی بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوەکە دەڵێن: سیستمی دادوەری لە تورکیه تا ٢٠ ساڵی دیکەش ناتوانێ دادپەروەر بێت.
٦ ساڵ لەمەوبەر لە گوندی قەڵابانی ناوچەی شڕناخ، سپای تورکیه هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر هاونیشتیمانیانی ئەو گوندە و ٣٤ کەس بوونە قوربانی، دادگا لەو کاتدا بڕیاری دا سپای تورکیه هیچ کەمتەرخەمییەکی نەبووە، بۆیە دۆسیەکە دادەخات و چیدیکە بەدواداچوونی بۆ ناکات.
دژی ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە چەند جارێک لە لایەن هاونیشتیمانییان لە باکووری کوردستانەوە ناڕەزایی و خۆپێشاندان بۆ ئەو مەبەستە سازکراوە و دادگای باڵای یەکیەتیی ئورووپای لێ ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی تا ئێستا نەبووە.