کوردستان میدیا: بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران لە دوای سەفەری پۆمپێئۆ بۆ سعوودیه، ئیدعای ئەوە دەکەن کە ئامریکا و سعوودیە لە هەوڵی تێکدانی ناوچەکە دان.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بڵاوی کردووەتەوە کە بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ئیدعای ئەوەی کردووە کە ئامریکا و سعوودیە ئارامی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تێک دەدەن، بەڵام ئێمەش هەوڵەکانی خۆمان لە ناوچەدا دژی واشنتۆن چڕ دەکەینەوە.
ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم باسی لەوەش کردووە، تاران لە هەوڵەکانی خۆی لە ناوچەکەدا سەرەڕای فشارەکانی واشنتۆن بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی ئێران، بەردەوام دەبێت و هاوکاریی ئامریکا و سعوودیەش قەیرانەکان لە ناوچەدا زیاتر دەکات.
قاسمی نیسبەت بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئامریکا، مایک پۆمپیئۆ لە بارەی ئێرانەوە وتی: لێدوانەکانی پۆمپیئۆ پڕۆپاگەندەی دووبارەن و هیچ بنەمایەکیان نیە، هەروەها ڕاوێژکاریی ئێرانی لە دوو وڵاتە دراوسێکەدا بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ڕەوشەکە دەخوازێت.
هاوکات عهلی خامنهیی ڕێبهری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وتوویەتی: ویلایهته یهكگرتووهكانی ئامریكا، سعوودیه بۆ ههڵگیرساندنی شەڕ لهنێوان موسڵمانان و زیادكردنی كێشه و گرژی له ناوچهكه هان دهدات.
خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم باسی لەوەش کردووە، ههر یهكێک لهو وڵاتانه رووبهڕووی ئێران ببێتەوە زیانێکی قورسی بەر دەکەوێت.
لە دوای سەفەری وەزیری دەرەوەی ئامریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و سەردانی ئەو بەرپرسە ئامریکاییە بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل، بەرپرسانی نیزامی و ئەمنییەتیی ڕێژیمی ئێران هەڵوێستی توند دەگرن.