کوردستان میدیا: ناوەندی نووسەرانی ئێران ڕایگەیاندووە، کە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕێگایان لە بەڕێوەچوونی بۆنەی ڕێزلێنان بۆ چیرۆکنووس عەلی ئەشرەف دەرویشیان گرتووە.
بڕیار بوو ڕۆژی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە کار و چالاکییەکانی عەلیئەشرەف دەرویشیان کۆبوونەوەیەک بەڕێوە بچێت، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران پێشی پێ گیرا.
لەم پێوەندییەدا شاناز دارابیان، هاوسەری عەلیئەشرەف دەرویشیان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێوڕەسمەی پشتڕاست کردووە.
پێشتریش بەرپرسانی ڕێژیم ڕێگایان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لەم چێرۆکنووسە لە شاری کرماشان گرتبوو.
عەلیئەشرەف دەرویشیان، کوردی کرماشان کە یەکێک لە نووسەر بەناوبانگەکانی ئێرانە و لە بواری چیرۆکنووسی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا چەندین بەرهەمی هەیە، لە ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆ نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچیدوایی کرد.
ناوبراو یەکێک لەو نووسەرانە بووە، کە کتێبەکانی لە لایەن ڕێژیمەوە سانسۆری لەسەر خراوە و بەرپرسانی ڕێژیم بۆ چاپ کردنی بەرهەمەکانی کێشەیان دروست کردووە.
ساڵە هەورییەکان، فەرهەنگی ئەفسانەکانی خەڵکی ئێران، وشەنامەی بنزاراوەکانی کرماشان، یادمانی سەمەد، :شەوی دووگیانی، لەم هەرێمە، قسەکانی ئەو ساڵانە بەشێک لە کتێبەکانی عەلیئەشرەف دەرویشیانن.