کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاریگەرییەکانی ژئۆپۆلتیک لەسەر قەیرانی دراوی بیانی لە ئێراندا

16:12 - 1 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: گۆڤارێکی ئابووری لەسەر قەیرانی دراوی بیانی لە ئێراندا لێکۆڵینەوەی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە کەمبوونی دراوی نەختی لە ئێراندا هۆکاری قەیرانە.

گۆڤاری ئابووریی فۆربێس لە بارەی قەیرانی دروای بیانی لە ئێراندا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووە، لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، کە کەمبوونی نرخی ڕیاڵ لە بەرامبەر دراوە بیانییەکان، بە هۆی شکستی سیاسەتەکانی ڕێژیم و سیاسەتە بانکییەکانییەتی و کردەوە نوێیەکانی بانکی ناوەندیی ئێران، نەیتوانیوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر نرخی ڕیاڵ دابنێت.

بڵاڤۆکی فوربس، لە ڕاپۆرتەکەی ئاماژە بەوە کردووە، کە هۆکاری سەرەکیی قەیرانی دراو لە ئێراندا، کاریگەرییەکانی ژئۆپۆلتیکە لەسەر ڕێژیمی ئێران، کە کاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر بنەما ئابوورییەکانی ئێران و ئاماژە بەوە کراوە، کە هەڕەشەکانی دانڵد ترامپ بۆ هاتنە دەرەوە لە بەرجام و گەمارۆوەکان، ئەم بارودۆخەی خولقاندووە.

ئەو بارودۆخە وای کردووە، کە سیستمی دراوی ئێران تووشی کێشە بێت و بووەتە هۆی ئەوەی کە دراوی نەختی لە ئێراندا کەم ببێت و بەهای لە بەرامبەر دراوە بیانییەکاندا بەتایبەت دۆلار، دابەزێت.

بەرپرسان و کارناسانی ئابووریی نێوخۆیی ڕێژیم ، لەو باوەڕەدان کە کێشەکان لە سیاسەتی نێوخۆیی ڕێژیم و کاریگەریی گەمارۆوەکان لەسەر کەمبوونەوەی بەرچاوی سەرمایەدانان لە ئێراندا و ئەگەری هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە بەرجام و چوونە دەرەوەی سەرمایە لە ئێراندا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی قەیرانی دراو لە ئێرانن.