کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کریکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە مووچەیان وەرنەگرتووە و بیمە ناکرێن

16:20 - 3 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە ماوەی چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووەو بیمەکەیان بۆ نوێ نەکراوەتەوە.

کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە دەڵێن چوار مانگە مووچەیان پێنەدراوە و لەلایەن ئەو کۆمپانیاوە بیمەکەیان بۆ نوێ نەکراوەتەوە.

ئەو شرکەتە ٥٦٠٠ کرێکاری هەیە و زۆربەیان ئیستخدامی دائیمی کۆمپانیان.

فەردین خوسرەوی بەرپرسی ئیدارەی تەئمین ئیجتماعی حەوت تەپە، رۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەز، وتوویەتی خاوەنکاری کۆمپانیای حەوت تەپە هێشتا خشتەی بیمەکانی مانگی گەلاوێژ و رەزبەری بۆ نوێ کردنەوە نەهێناوە.

زۆریک لە کرێکاران ژیانیان زۆر بە ئەستەم دەڕوات و وتوویانە لە زۆربەی دووکانەکاندا قەرزدارن. هیچ جۆرە مافی نارەزایەتی دەربڕینێکیان پێ نادرێت و هەندێک کرێکاری ئەو کۆمپانیانە بەهۆی دەربڕینی نارەزایەتی بەنسبەت نەدانی مووچەکەیان بە تۆمەتی هاندانی کریکاران، لە کارەکانیان دەرکراون.

رۆژی ٤ی خەزەڵوەر کرێکارێکی ئەم کۆمپانیایە بەهۆی گووشاری بێ پارەیی، لە بەردەم دەفتەری کۆمپانیا ویستوویە خۆی ئاگر بدات کە لە لایەن کرێکارانەوە رزگار کراوە.