کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستان، دژی سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە هەمبەر داخستنی سنوورە بازرگانییەکان درێژەیان بە مانگرتن داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی شارەکانی بانە، مەریوان، جوانڕۆ و سەقز دژی بڕیاری بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، نیسبەت بە داخستنی سنوورە بازرگانییەکانی ئەو شارانە، ڕژاونەتە سەر شەقام و دووکان و بازاڕیان داخستووە.
دانیشتووانی ئەو شارانە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو بڕیارەی کاربەدەستانی ڕێژیم سفرەی خاڵیان لەسەر شەقامەکان ڕاخستووە و داوای کرانەوەی سنوورە بازرگانییەکان دەکەن.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هەتا ئێستە هیچ وڵامێکیان بە خەڵکی ئەو شارانە نەداوەتەوە و لەسەر بڕیاری خۆیان سوورن.
نژاد شەهیدی یەکێک لە مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران، کە جێگری سیاسیی فەرمانداریی بانەیە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنای ڕێژیم باسی لەوە کردبوو، دەستی دەرەکی لە پشت داخستن و مانگرتنی بازاڕیانی شارەکانی کوردستان هەیە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوە، بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی: سەقز، جوانڕۆ و مەریوان بە داخستنی بازاڕ داوای کردنەوەی سنوورەکانیان کرد؛ هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٦، دووکاندار و بازاڕیانی پیرانشار و بانە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی سنوورەکان مانیان گرت، کە بە هۆی دەستێوەردانی هێزەکانی ئیتلاعات و گوشارهێنان بۆ سەر بازاڕیان مانگرتنەکەیان شکاند.