کوردستان میدیا: سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە تویتێکدا ئاشکرای کرد کە جان بۆڵتۆن، دەبێتە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، جان بۆڵتۆن سیاسەتمەداری ناسراوی ئامریکایی کە بە یەکێک لە دیپلۆماتە دژبەرە سەرسەختەکانی کۆماری ئیسلامی دەناسرێ جێگەی مەک مەستێر ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی دەگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەو گۆڕانکارییانەی کە ترامپ لەنێو کابینەکەی و کۆشکی سپی ئەنجامی داوە، بڕیارە جان بۆڵتۆن کە بە یەکێک لە سیاسەتمەدارە نیزیکەکان لە کورد و دژبەری ڕێژیمی ئێران دێتە ئەژمار، وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا دەست بە کارەکانی بکات.
بۆڵتۆن، ديارترين به‌رپرسى ئامريكايه كه زۆرترين شاره‌زايى له كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست هه‌يه و له نزيكه‌وه ده‌زانێت چۆن كار له‌سه‌ر ئێران بكات و نزيكايه‌تى زۆرى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكاره ئێرانييه‌كان هه‌يه و لە هەمان کاتیش‌دا به دۆستێكى دێرين و ههميشهيى ئيسرائيل دەناسرێ؛ ناوبراو يه‌كێكه له نه‌ياره سه‌رسه‌خته‌كانى رێككه‌وتنى ناوكى ئێران، كه وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له ساڵی ٢٠١٥دا له‌گه‌ڵ ئێران واژۆيان كرد.
بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و شارەزایانی کاروباری ئێران پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییانە لە ئیدارەی ئامریکا ڕۆژگارێکی ڕەش بۆ ڕێژیمی ئێران بە دیاری دێنێت.