کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمیتەكانی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە لەدانمارك كۆبوونەوە

15:56 - 1 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هەر دوو كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەشاری ئاڵبۆرگ كۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەتای كۆبوونەوەكە بە خوڵەكێك بێدەنگی دەستی پێكرد و دواتر لەلایەن سلێمان كەڵەشی بەرپرسی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەدانمارك چەند وتەیەك پێشكەش كرا و هیوای خواست كە یەكەم كۆبوونەوەی هەر دوو كۆمیتە ئاكامەكەی ببێتە پێكەوە كار كردن و هەماهەنگیی پتر لەچوارچێوەی هاوپەیمانەتیی نێوان هەر دوو حیزب.

لەبەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا كە كۆمەڵێك باسی پێوەندیدار بە هاوخەباتی و هاوكاریی نێوان كۆمیتەكانی هەردوو حیزبی هاوپەیمان بوو، بڕیار درا لەمەو دوا لەناوچە جۆراوجۆرەكانی دانمارك هاوكاری كۆمیتە ناوچەكان لەكۆمیتەی هاوكاریی هێزە كوردستانییەكانی یەكەی دانمارك بكەن و هەوڵ بدەن لەرێوڕەسمی تایبەت و بۆنەكاندا بەشێوەی هاوبەش دەربكەون.