کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمیتەی پارتی دێمۆكراتی كورستان لەنوروێژ سەردانی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كرد

16:14 - 26 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەوڵاتی نوروێژ لەگەڵ شاندێكی پارتی دێمۆكراتی كوردستان، لە ئوسلۆ كۆبۆوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو دانیشتنەدا بەڕێز باباعەلی گوڵانی بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دێمۆكراتی كوردستان وێڕای باسێكی گشتیی لەسەر دۆخی كورد وتی: پەرەپێدان و پتەو كردنی هەر چی زیاتری كار و تێكۆشان لەئاستی لێژنەی ناوچەی پارتی و كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات زۆر پێویستە و دەبێ‌زیاتر كاری بۆ بكەین.

هەر لەو پێوەندییەدا مریم عەلیپوور بەرپرسی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكرات ـ نوروێژ باسێكی سیاسی پێشكەش كرد و لەو باوەڕەشدا بوو، پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات و پارتی دێمۆكرات مێژووییەكی دوور و درێژییان هەبووە و دەبێت.

لەدرێژەی دانیشتنەكەدا هەر دوو شاندە باسی دۆخی كورد و دەوڵەتانی زاڵ بەسەر كوردستان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینیان كردووە.