کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە سووریە دەمێنێتەوە

16:01 - 3 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: فەرماندەی سپای پاسدارانی ئێران وتوویەتی ئێمە لە سووریە دەمێنینەوە.


محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم رۆژی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی جەختی لەوە کردۆتەوە کە پاش کۆتایی هاتنی شەڕی سووریە سپای پاسداران هەر لەو وڵاتە دەمێنیتەوە.

سپای پاسداران لە سووریەدا بۆ بەرگری لە دەسەڵاتی ئەسەد دژ بە ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ئەو حکوومەتە شەڕی کردووەو بە سەدان پاسدار و چەندین فەرماندەی باڵای لەو وڵاتەدا کوژراون.

جەعفەری دەڵێ سپای پاسداران لە رەوتی ئاشتی سووریە رۆڵی چالاک دەگێڕێ و پاش کۆتایی شەڕیش لەو وڵاتە دەمینێتەوە.

ئەو هەروەها پشتگیری سپای بۆ حوسیەکانی یەمەن و حیزبوڵای لوبنان دوپات کردەوە و وتوویە ئێمە لەسەر پڕچەک کردنی حیزبوڵا و بەرنامەی مووشەکی خۆمان هەرگیز وتووێژ ناکەین.