کوردستان میدیا: یەکیەتیی ئۆرووپا لە هەوڵی ئەوەدایە ئابلۆقەی زیاتر بەسەر ڕێژیمی ئێران‌دا لە ڕاستای بەرنامە موشەکییە بالستیکەکانی بسەپێنێ.
نوێنەرانی یەکیەتیی ئۆرووپا لە دوایین دانیشتنیاندا گفتوگۆیان لەسەر سەپاندنی ئابلۆقەی زیاتر و سەختتر بەسەر ئێران‌دا کردووە، تاکوو دانڵد ترامپ لە ڕێککەوتنی بەرجام نەیەتە دەرەوە.
سزا پیشنیارییەكانیش بریتی دەبن له سڕكردنی ژمارەی بانکی هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانەی ڕێژیم کە دەستییان لە دروستکردن و بەکارهێنانی مووشەکە بالستیکییەکان هەیە؛ قه‌ده‌غه‌كردنی سەفەری ئەم کەسانە بۆ ئۆرووپا و رێگریكردن له كاركردنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئۆرووپاییه‌كان.
حه‌وتوو‌ی رابردووش، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئۆرووپایی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له برۆكسێل، پرسی پەسندکردنی سزای نوێیان به‌سه‌ر ئێران‌دا تاوتوێ كردبوو، به كۆده‌نگی جه‌ختیان له‌سه‌ر سزادانی ڕێژیم به‌رامبه‌ر به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له سووریا كردبوویەوه.
هەر لەم دانیشتنەدا دەوڵەتی فه‌ڕا‌نسە پێشنیاری سزای نوێی بۆ ئێران كردبوو و ڕێژیمی ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو كه مووشه‌كه بالیستیکییه‌كانی ده‌نێرێته وڵاتانی دیكه، به‌مه‌به‌ستی ناسه‌قامگیر کردنی ناوچه‌كه.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی کە ڕۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە بریتانیا و فەڕانسە و ئاڵمان پێشنیاری سەپاندنی سزای نوێیان کردووە بۆ سەر ئێران بەهۆی بەرنامە موشەکییە بالیستیکییەکەی و ڕۆڵی ئێران لە جەنگی سوریەدا.
دانڵد ترامپ هەتا ١٢ی مانگی مەی ئیزنی بە وڵاتانی بەشداری ڕێککەوتننامەی بەرجام داوە تا پێداچوونەوە بە ڕێککەوتننامەکەدا بکەن و هەڵە گەورەکانی چاک بکەنەوە، هەتاکوو ئامریکا لەم ڕێککەوتنە نەیەتە دەرەوە.