رۆژنامە
تیڤی
گۆڤار
Kurdî
فارسی
كوردی
کوردستان میدیا
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرەتا
هەواڵ
حیزبی
تەشکیلاتی دەرەوە
کوردستانی
گشتی
مافی مرۆڤ
هەواڵ
ئامار
ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزب
ژووری هەواڵی کورد کاناڵ
وتار
فەرهەنگ و وێژە
وتووێژ
بەڵگەنامە
راگەیەندراوەکان
بەڵگەکانی کۆنگرە
هەواڵی کوردستانی
تراکتی ٢٢ی پووشپەر ساڵرۆژی تیرۆری د.قاسملوو نەمر
ئاگاداری/ نا بۆ ڕاخستنی فەرشی سوور بۆ ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران
بهندكراوێكی سیاسیی كورد مهترسیی ئێعدامكرانی لهسهره
حەوتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
هەڵۆکانی زاگرۆس مۆڵگەیەکی ڕێژیمی ئێرانیان ئاگر تێبەردا
ئەشکەوتی سەهۆڵان ، لە دزینی داهاتی ئەو شوێنە گەشتیارییە، تا ئەمنیەتی کردنی
دهسبهسهرکرانی سێ کهسی خهڵکی شنۆ به تۆمهتی ئهمنیهتی
کێشەی نەبوونی کارەبا، کوردستان و ئێرانی گرتەوە
سپای تێرۆریستی پاسداران هەڕەشەی کوشتنی لە جووتیارانی کوردستانی باشوور کرد
کۆچیدوایی پێشمەرگەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان، لە مەهاباد
بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی دێولان ، سەردانی ماڵی"فەیزوڵڵا حسێن پەناهی"یان کرد
کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ١٣٩٧و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا هەمدیسان وەک ڕابردوو بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێ برا. بەپێی ئەو داتا و زانیاریانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی بەهار و سەرەتای ئەمساڵدا لانی کهم ٢٦٠ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە. لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ٤١ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لهو١٥ کۆڵبەر و کاسبکاره کە کوژراون و بریندار بوون،٩ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان له دهست داوه، ٦ کۆڵبەر و کاسبکاریش بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و لە ئاکامی بەربوونەوە لە بەرزایی یان وەرگەڕانی ترۆمبیلەکانیان مردوون. لە٢٦ کۆڵبەریش کە بریندار بوون، 20 کۆڵبەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراون، ٤ کۆڵبەریش بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و لە ئاکامی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوون و دوو کۆڵبەریش بەهۆی تەقینەوەی مین زامدار بوون. کوژران و برینداربوونی 41 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە سێ مانگی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو (1396ی هەتاوی) 37 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژرابوون و بریندار ببوون و؛ بەوەش دەردەکەوێ کە ئاماری قوربانییانی کوشتاری کۆماری ئیسلامی لە چاو بەهاری ڕابردوو زیادی کردوە. لایەنێکی دیکەی سیاسەتی دوژمنکاریی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە هەر لەو ماوەیەدا دەیان سەر ئەسپ و ئێستری ئەو کاسبکارانەش بە کوشت چوون و دەست بە سەر چەندین میلیارد تمەن بار و کەلوپەلیان داگیراوە. هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا 103 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و 19 کەس لەوان حوکمی 6 مانگ تا 10 ساڵ (سەرجەم 464 مانگ) زیندانییان بەسەردا سەپاوە و سێ بەندکراوێکی کوردیش بە تاوانی پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر پاڕلمانی ئێران سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە. لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا لانیکەم 8 بەندکراوی کورد کە بە تاوانی کوشتن حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی ورمێ و ئیلامدا لە دار دراون. لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئهمساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 28 قوربانیی وەرگرتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 15 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو 15 قوربانییەی تەقینەوەی مین کە ناویان ئاشکرا کراوە 4 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 11 کەسیش بریندار بوون. هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 23 کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی 17 کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە. لەوەندە کەسە 10 کەسیان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی، بڕق گرتوویی و کەوتنە بن ڕنوو گیانیان لە دەست داوە و 7 کەسیش بریندار و نقوستان بوون. ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی بەهاردا دیار و بەرچاو بوو. لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ 57 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 42 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. جێی باسە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە ناو و شوناسی 23 کەس لەوانەی بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیان هێنابوو تۆمار کرابوو، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو نیزیک بە دوو بەرابەر زیادی کردوە.
خشتەی پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 1397ی هەتاویدا بەشێوەی خوارەوە دەخرێتە بەرچاو
ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له وهرزی بههاری ئهمساڵدا بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە
بەهێزبوونی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
دۆخی شپرزی ئابووریی، بانکەکانی کوردستانیشی گرتۆتەوە
کۆچیدوایی برای شەهیدێکی حیزبی دێموکرات، لە ناوچەی سەردەشت
<<
<
739
740
741
742
743
744
745
746
747
748
>
>>