دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران، میراتی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، کە ئیستا لە وڵاتی ئاڵمان دەژیت، زەوت کرد.
سێ هاوووڵاتیی کورد، لە گرتووخانەی ڕێژیمی ئێراندا لە شارەکانی بۆکان و سنە چارەنووسیان ناڕوونە و لە چاوەڕوانیی بەڕێوەچوونی دادگادان.
چالاکێکی مافی مرۆڤ خەڵکی کوردستانی ئێران و دانیشتووی وڵاتی سوویس وەکوو نوێنەری شۆرای شاری ژنێڤ هەڵبژێردرا.
له زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی قوتابخانەکان، مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو.
دانیشتوانی ناوچە پەرواێزنشینەکانی "نەنەڵە"ی سنه لە سەرەتاییترین ئیمکاناتی ژیان بێبەشن و هیچ ئیمکاناتێکیان نییه.
بەهۆی خراپی دۆخی بژیوی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان، مامۆستایانی شارەکانی کرماشان، مەریوان و سەقز کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.
مانگرتنی شۆفێر تاکسییەکانی شاری سەقز لە ئێعتراز بە وەکارکەوتنی تاکسی ئانلاین لەم شارە، میلیتاریزە بوونی ئەم شارەی بەدواوە بوو.
نەبوونی پێداویستییەکان و بەرچاو نەگرتنی ستانداردەکان لە قوتابخانەکانی پارێزگای سنە، ڕوو لە زیادبوونە.
مانگرتووانی قارەمانی شاری بانە پاش ٢٥ ڕۆژ مانگرتنی بەردەوام بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.