کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سەقز، ڕێز لە شەهیدانی ١٧ی خەرمانان گیرا

04:22 - 24 خەرمانان 2718

لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا لە شاری سەقز، وێڕای مەحکووم‌کردنی کارەساتی دڵتەزێنی هێرش بۆسەر بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، یادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان بەرز ڕاگیرا. دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پیوەندی‌دار بە هیڕش بۆ سەر قەڵای دێموکراتی کوردستان ، سەر لەنوێ لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی گەل پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوەو ڕایانگەیاند؛ کە سەقز قەڵای دێموکراتەوە جێگەو پێگەی حیزبی دێموکرات لە نێو دڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان‌دایە. شیاوی باسە لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا لایەنگران و خەمخۆرانی حیزبی دێموکرات بە لەبەرچاو گرتنی یەکریزی و هاوهەڵوێستی خەڵکی شارەکانی کوردستان ، لە مانگرتنە سەرانسەرییەکەی رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، داوایان لە هەردوو حیزبی دێموکرات کردوەو کە یەک‌بگرنەوە. جێی‌ئاماژەیە لە رۆژانی ڕابردوو خەڵکی بەپەرۆشی کوردستان بە شێوازی جۆراجۆر لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان پشتیوانی خۆیانیان دەربڕیوە.