کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بۆ پشتیوانی کردن لە حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری سەردەشت

19:53 - 23 خەرمانان 2718

لە شاری سەردەشت بۆ جارێکی دیکە وێڕای مەحکوومکردنی کارەساتی ١٧ی خەرمانان، لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا لە گەڵ سەرجەم شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. بەشێک لە خەمخۆران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەشاری سەردەشت، لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا، هێرش بۆ سەر قەڵای دێموکراتیان مەحکووم‌کرد و بە پشتیوانی کردن لە مانگرتنی سەرانسەریی کوردستان، لەگەڵ شەهیدانی ١٧ی خەرمانان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوەو، ڕایانگەیاند: کە ئیرادە و سووربوونی ئەوان لەسەر داوا ڕەواکانی گەلی کورد، چەکێکی هەرە گەورەیە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەو ڕێژیمە. شیاوی باسە دوای کارەساتی دڵەزینی مووشەک‌باران کردنی بنکەی سیاسیی حدک، لەلایەن سپای پاسدارانەوە، خەلکی کوردستان بەشێوازی جۆراوجۆر پشتیوانی خۆیانیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دەربڕی و لە چالاکییەکی هاوشێوە‌دا لە شاری مەهاباد و جۆانڕۆ، هۆگرانی حیزب، بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکتی پێوەندی‌دار ڕایانگەیاند کە "قەڵای حیزبی دێموکراتی کوردستان" لە دڵی ئەوان دایە.