کاک "محەممەد لەعلسورخ" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.
ئامریکا و چەندین وڵاتی عەرەبی، ناوی ڕێبەرانی ڕێکخراوی حیزبوڵڵای لوبنانیان لە لیستەی پێوەندیدار بە تێرۆریستانی جیهان تۆمار کرد.
هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتننامەی بەرجام، پرۆژەکانی ئێرانی تووشی کێشەی دارایی کردووه.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پرۆژەی ڕاگواستنی ئاو لە تورکیە بۆ گۆلی ورمێیان هەڵوەشاندنەوە.
ماڵپەڕی جیهانی "بووکینگ" کە تایبەتە بە گەشتیاری، بە گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا، وڵاتی ئێرانی لە لیستەی خزمەتگوزارییەکانی خۆی هێنایە دەرەوە
بێئاوی و کەمئاوی لە هەندێک گوند و شارەکانی پارێزگای سنه پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدار و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەو پارێزگایە هۆشداریان دا.
لەگەڵ قوڵتربوونەوەی گرفت و کێشە نێوخۆییەکان، ڕێژیم بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە و ڕشتنی ژاری خۆی، پەلاماری خەڵکی ڕاپەڕیوی کازروونی دا