سەرۆکی کۆمپانیای زیمێنس، کە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئورووپایه، ڕایگەیاندووە کە ناتوانین لەگەڵ ڕێژیمی ئێران گرێبەستی بازرگانی ببەستین.
زۆربەی قوتابخانەکان له سەرەتاییترین پێداویستییەکانی خوێندن بێبەشن و زیاتر له ٣٠٠ هەزار قوتابی بە هۆی نەبوونی پارە دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە.
مامۆستایەکی شاری "فەسا"ی سەر به پارێزگای فارس، دەستی داوەتە بڕینی قژی ٩ قوتابی کچی ئەم قوتابخانەیە.
٣ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بۆ ئیجرای حوکمەکەیان خۆیان بە زیندانیی ناوەندیی ئەم شارە ناساند.