کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری پاوە

20:28 - 27 گەلاوێژ 2718

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، لەشاری پاوە، هاوکات لەگەڵ نووسینی دروشم و تڕاکتی شۆڕشگێڕانە لە بەرزاییەکانی ئەوشارە ئاڵای کەردستان هەڵکرا. دۆستان و هۆگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پاوە ، لە یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی ئەو حیزبە ، چالاکیی تەبلیغییان بەرێوەبرد. رۆژی ٢٥ گەلاوێژ تێکۆشەرانی پاوەیی بە نووسینی دروشم و تراکتی پێوەندی‌دار ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵە حیزبی دێموکرات گرت و، هەروەها لە بەرزاییەکانی ئەوشارە بە هەڵکردنی ئاڵای سێ ڕەنگی کوردستان ، لەگەڵ هێما نەتەوەییەکان و، بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەیان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. شیاوی باسە ئەمساڵ لە یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە زۆرەبەی شاروناوچەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. کۆمیسۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرجەم لایەنگرانی حیزب، لە شاری تێکۆشەرپەروەری پاوە دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.