کوردستان میدیا

سایت مرکزی حزب دمکرات کوردستان ایران

آخرین آمار زلزله: بیش از ٤٥ هزار قربانی در کوردستان ترکیه و کوردستان سوریه

11:33 - 29 بهمن 1401

لاوانی ئازادیخوازی شاری بەندەرعەباس، لە هەڵمەتێکی بوێرانەدا بنکەیەکی بەسیجی کۆماری ئیسلامیان لەو شارە سووتاند.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، شەوی هەینی ٢٨ی ڕێبەندان، لە درێژەی هەڵمەتی سووتاندنی مۆڵگەی بەسیجی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی ئێران، لاوانی ئازادیخوازی شاری بەندەرعەباس، بە وتنەوەی دروشمی ''مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی''، بنکەی بەسیجی کۆماری ئیسلامییان لە ناوەندی ئەو شارە سووتاند و بەو شێوەیە بە ڕێژیمیان وت کە کۆتایی بە تەمەنی هاتووە.

خەڵکی ئازادیخوازی نەتەوەکانی ئێران بۆ درێژەدان بە ڕاپەڕینی سەرانسەریی بۆ ڕووخانی ڕێژیم، کەڵک لە هەموو دەرفەتێک وەردەگرن بۆ ئەوەیکە دەنگی خۆیان دەرببڕن و بە کۆماری ئیسلامی بڵێن کە گەلانی ئێران چیدیکە ئەو حکوومەتەیان ناوێ و دەبێ بڕووخێت.