كوردستان میدیا: ئێران له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له داهاتوویه‌كی نزیكدایه و قه‌یرانی كه‌م ئاوی و وشكه‌ساڵی له ئاكامدا ده‌بێته هۆی هه‌ڵایسانی شه‌ڕێكی به‌ته‌واومانا له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا هه‌ندێك له كارناسان له ههمایشێكدا له ژێر ناوی ئاو، فه‌رهه‌نگ و كۆمه‌ڵگا ڕایانگه‌یاندبوو ئێران تا پێنج ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر ئاو بینه‌ری شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌بێت له نێوان شاره‌كان و پارێزگاكاندا و به‌گشتی له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێران؛ به‌ڵام ئێستا زۆر زووتر له‌و كاته دیاریكراوه هه‌ندێ هه‌واڵ له‌مه‌ڕ كێشه و ناكۆكی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌هه‌مبه‌ر بابه‌ت و كێشه‌ی ئاو له ناوچه جیاوازه‌كاندا بڵاو ده‌بنه‌وه.
موحه‌ممه‌د ده‌روێش به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی فێركاری و بهشدارییە خه‌ڵكییه‌كانی ڕێكخراوی ژینگه له وتووێژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فرارودا گوتی: له ئه‌گه‌ری زاڵبوونی بیرۆكه‌ی دروستكردنی به‌نداو له به‌ڕێوه‌به‌ریی ئاودا، یانی ئه‌و ڕوانگه‌ی كه ده‌بێته هۆی به‌نداو دروست كردنی به‌رده‌وام و به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌كانی ڕاگواستنی ئاو له نێوان ناوچه جیاوازه‌كاندا، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه شه‌ڕی ئاو له ئێران‌دا توندتر ببێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ: ئێستاكه نیشانەگهلێ له كێشه و ناكۆكی له نێوان عه‌ره‌به‌كان و ئیسفههانییهكان سه‌ری هه‌ڵداوه و هاونیشتمانانی عه‌ره‌ب به خه‌ستی ناڕازیین له‌هه‌مبه‌ر زیادبوونی گه‌ڵاڵه‌كانی ڕاگواستنی ئاوی خووزستان بۆ ناوه‌ندی ئێران. هه‌روه‌ها ئه‌م كێشه و ناكۆكییانه له‌نێوان هاونیشتمانانی كورد و فارس و هه‌روه‌ها سهرچڵهكانی كووهڕه‌نگ له چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌گه‌ڵ كاشانییهكان بوونی هه‌یه كه به توندی له‌مه‌ڕ تۆنێلی گوڵابی ١ و ٢ ناڕه‌زایه‌تییان هه‌یه.