کوردستان میدیا: بە هۆی تەقەی دوو کەسی چەکدار لە شوێنی حەوانەوەی کەمئەندامان لە کالیفۆرنیا ١٤ کەس کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، دوو کەسی چەکدار لە سێن بێرناردینۆـی ڕۆژئاوای کالیفۆرنیا لە ئەنجامی تەقە لە شوێنی حەوانەوەی کەسانی کەمئەندام ، ١٤ کەس گیانیان لەدەست دا.
هەواڵدەریی ئاسۆشێتدپرێس بڵاوی کردەوە کە ئەگەری زۆری هەیه ئەو تەقەکردنە هەوڵێکی تیرۆریستی بێت.
ئەو دوو کەسە چەکدارە دوای تەقە لەو شوێنە و کوشتنی ١٤ کەسی کەمئەندام، لە لایەن پۆلیسەوە کوژراون.
ڕۆژنامەی لۆسئانجلێس تایمز ڕایگەیاندووە کە ناوی یەک کەس لەو هێرشبەرانە سەید فاروق بووە کە بەهاوڕێیەتی ژنێک ئەو کردەوەیان ئەنجام داوە.
ڕێکخراوی پۆلیسی فێدڕاڵی ئامریکاش ئەو هەوڵەی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی وەسف کرد و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەکات.
دوای کوژرانی ٢٦ی مامۆستای قوتابخانە و منداڵانی قوتابخانەیەک لە شاری نیوتاوانی ئەیالەتی کانتیکات لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینیدا، ئەوە کوشندەترین هێرشی چەکداری لە ئامریکا بووە.
باراک ئۆباما نیگەرانیی و ناڕەزایەتیی خۆی لەهەمبەر ئەو کردەوەیە نیشان دا و هاودەردیی خۆی لەگەڵ قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەربڕی.
هەڕەشەی گرووپی ئیسلامیی داعش لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئامریکا، هەڕەشەیە لە ئەمنییەت و سەقامگیریی ئەو وڵاتانە.
پێشتریش گرووپی تیرۆریستیی داعش هەڕەشەی لە ئامریکا کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە تۆڵە لەو وڵاتە دەکاتەوە.