کوردستان میدیا: چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری بانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لێکردووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا و لە درێژەی رەوتی گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران بۆ سەر چالاکانی فەرهەنگی کورد، چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری بانە بە ناوی حەبیب رەئووفی بانگهێشت ئێدارەی ئیتلاعات کرا.
دەوترێت، ئەم چالاکە فەرهەنگییە کوردە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەلایەن مەئمورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێپێچینەوەی لێکراوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەم بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، حەبیب رەئووفی بۆ ماوەی چەندین ساڵیش وەکوو مامۆستایحق التدریس وانەی کوردی وتووەتەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا و ماوەیەک لەمەوبەر کاوە خوسرەوی کوردستانی، خوێندکاری کارناسی باڵای پەیامنوری سنە ومامۆستای زمانی کوردی لە ئەنجومەنی فەرهەنگی و ئەدەبی هاوڕێ هەوارم و بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی وتووێژە فەرهەنگیەکان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرابوو و هەتا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هێچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ناوەندە قەزایی، ئەمنییەتی و هێزە لیباس شەخسییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، ٣٧٩ هاووڵاتیی کوردییان بانگهێشت کردووە کە لەو رێژەیە بەشێک لێپرسینەوەی کاتیان لەگەڵدا لێکراوە و ژمارەیەکی دیکەشیان لە گرتنگەکاندا راگیراون و یان بە زیندان حوکم دراون.