کوردستان میدیا: ئیسماعیل بێشکچی کۆمەڵناس و ئەدیبی تورکیه و دوستی نیزیکی گه‌لی کورد لە سمینارێک‌دا ڕایگەیاند ئەگەر کورد دەوڵەتی هەبا، پەروەندەی دکتور قاسملوو ڕانەدەگیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، ئیسماعیل بێشکچی کۆمەڵناس و ئەدیبی تورکیه و دوستی نیزیکی گه‌لی کورد لە سمینارێک‌دا کە لە پارێزگای دهۆک بەڕێووە چوو، گوتی؛ ئەگەر کورد دەوڵەتی خۆی هەبا، پەروەندەی تیرۆری دوکتور قاسملوو ڕانەدەگیرا.
بێشکچی هەروەها ڕایگەیاند دەوڵەتی ئۆتریش دوای تیرۆری ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێوەندی خۆی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران خێڕاتر و چڕوپڕتر کردەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی کە هاوژینی دوکتور قاسملوو، خاتوو نەسرین قاسملوو زۆری هەوڵ دا کە لە ڕێگای دادگاوە گوشار بخاتە سەر دەوڵەتی ئۆتریش، بەڵام هەوڵەکانی بێئەنجام مایەوە.
دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو ڕێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨ له کاتێکدا که بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ڤییه‌ن وتووێژی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک عه‌بدوڵلای قادریئازهر، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات، به‌ده‌ستی نوێنه‌رانی ڕێژیمی ئیسلامی شههیدا کرا.
له‌م تیرۆره ناجوامێرانه‌یه‌دا دوکتور فازڵ ڕه‌سووڵ کوردی عێراقی و مامۆستای زانکۆ له ڤییه‌ن، به ده‌ستی تیرۆریسته‌کان شههیدا کرا.