کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز نرخاندنی یادی قوربانیانی حەلبچە لەلایەن خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تاران

19:27 - 18 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: خوێندکارانی کورد لە تالاری فێردووسی کالێجی رشتەی ئەدەبیات لە زانکۆی تاران، رێوڕەسمێکی تایبەتیان بۆ قوربانیانی شیمیایی بارانی حەلبچە، سەردەشت، مەریوان، داڵاهۆ و زۆربەی ناوچەی کوردستان بەڕێوەبرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە بەرەبەری٢٥ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، ساڵڤەگەڕی بەرز نرخاندنی قوربانیانی چەکی شیمیایی، هێرشی شیمیایی شاری حەلبچە، لەلایەن خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تاران بەڕێوە چوو.

ئەو رێورەسمە تەواو بە شێوەی کوردی بە هاوکاریی کانوونی ئەندیشە خوێندکارانی کوردی زانکۆی تاران، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦ی رەشەممەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە تەلاری فێردۆسی کالێجی ئەدەبیاتی ئەم زانکۆیە بە بەشداری زیاتر لە یەک هەزار خوێندکار، کەسایەتی زانستی، ئەدەبی و هونەری، بەڕێوەچوو.

بارودۆخی مێژوویی و سیاسی کارەساتی ئەنفال، نەتەوەی پاش بۆمبارانی شیمیایی حەڵبچە و چەندین پرسی دیکە کە پەیوەندی بە پرسی کۆمەڵناسییەوە بوو لەم رێوڕەسمەدا خرایە بەر باس.

بۆمبارانی شیمیایی حەلبچە لە رێکەوتی ٢٥ی رەشەممەی ١٣٦٦ی هەتاوی لەلایەن رێژیمی رووخاوی بەعسی عێراقەوە ئەنجام درا و ئەم بۆمبارانە بەشێک لە عەمەلیاتی گەورەی ناسراو بە عەمەلییاتی ئەنفال بوو کە دژی کوردستان عێراق ئەنجام دراوە.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی هێرشی شیمیایی ، نزیک بە ٣ هەزار و ٢٠٠ هەتا ٥ هەزار هاوولاتیی کورد گیانیان لە دەست داوە و نزیک بە ٧ هەزار هەتا ١٠ هەزار کەسیش بە هۆی هێرشی شیمیایی حەڵبچە زیانیان پێگەیشتووە کە زۆربەیان کەسانی سڤیل بوون.

ئاویەر.ت