کوردستان میدیا: بەڕێوەچوونی ئۆرکێستری سەمفۆنیی تاران بەهۆی بوونی ژەنیاری ژنەوە هەڵوەشێندرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئۆرکێستری سەمفۆنیی تاران بڕێار بوو ڕۆژی شەممە ٧ی سەماوەز، لە شوێنی بەڕێوەچوونی کێبڕکێیەکانی زۆرانی باشگاکانی جیهان لە تاران، بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەم بۆنە بە بێ دانی هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن بەرپرسانەوە هەڵوەشێندرایەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، عەلی ڕەهبەری، ڕێبەری ئۆرکێستری سەمفۆنیی تاران، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی سەماوەز، سەبارەت بە هۆکاری هەڵوەشانەوەی بەڕێوەچوونی ئۆرکێستری سەمفۆنی گوتی: زۆر سادە بوو؛ ئێمە بانگهێشتی کۆمەڵگای وەرزشیی ئازادی کرابووین و لەوێ هەموو شتێک بۆ بەڕێوەچوونی بۆنەکە ئامادە بوو، کورسیی ژەنیاران ڕیز کرابوون و هەموو شتێک ئاسایی دەهاتە پێش چاو، بەڵام لە کاتێکدا ١٥ خولەکی مابوو پرۆگرامەکە دەستپێبکات و ئێمەش ئامادە دەبووین بە پیریی سروودی فەرمیی وڵاتەوە بڕۆین، لەپڕ ڕایانگەیاند کە ژنان بۆیان نییە لەسەر شانۆ ساز بژەنن.
ڕەهبەری لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: من لەو پێشهاتە ناڕاحەت بووم و گوتم ئیمکانی نییە ئەو سووکایەتییە قبووڵ بکەم، یان هەموو پێکەوە دەژەنین یان لە هۆڵەکە دەچینە دەرەوە، لە کۆتاییدا گوتیان کە بە هیچ شێوەیەک ژنەکان ناتوانن ساز بژەنن، منیش وەڵامم دایەوە، کە واتە بەڕێوەی نابەین.
پاش هاتنەسەرکاری دەوڵەتی ڕووحانی، هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتە مۆسیقاکان زۆر جاران بوونەتە سەردێڕی هەواڵەکان و هاوکات پیرووز ئەرجومەند، بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی مۆسیقا، ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ و یەک ڕۆژ پێش لە دەستلەکارکێشانەوەی ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ڕابردوودا ٢١ کۆنسێرت هەڵوەشێندراونەتەوە.
ساڵی ڕابردووش پێشگێریی لە ژەنیاریی ژنان لە گرووپی مۆسیقای عیرفان لە کۆنسێرتێکدا لە ئیسفەهان کرا کە بەو هۆیەوە کۆنسێرتەکە هەڵوەشایەوە.