کوردستان میدیا: ئەو تیمە سێ کەسییەی کە لەلایەن پۆلیسی وڵاتی ئۆردۆنەوە بە گومان و تاوانی پلانڕێژی بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دەستبەسەر کران، دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە سوپای پاسدارانی رێژیمی ئێران بوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ پۆلیسی ئەمنیەتی وڵاتی ئۆردۆن باسی لەهەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی سیخوری سێ کەسی سەر بە سوپای پاسدارانی رێژیمی ئێران کرد کە ویستوویانە کاری تەقینەوە ئەنجام بدەن.
لەناو ئەو سێ کەسەدا یەکێکیان رەگەزنامەی عێراقی پێ بووە و بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەرانسە ئەو تاوانبارە لە دادگادا دانی بەوەدا ناوە کە لەلایەن سوپای قودسی رێژیمی ئێرانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی رەوانەی ئۆردۆن کراون.
رۆژی دووشەممە رۆژنامەی الرای بڵاوی کردبوویەوە، هێزە ئەمنییەتییەکانی وڵاتی ئۆردۆن توانیویانە تۆڕێکی سیخوری چەند کەسی گوردانی بەیتولموقەدەسی سەربە سوپای قودسی ئێران دەستگیر و هەڵبوەشێنەوە.
ئەو سێ کەس لەباکووری وڵاتی ئۆردۆن گیراون و ٤٥ کیلۆ مادەی تەقەمەنیشیان پێ بووە.
پۆلیسی ئۆردۆن رایگەیاندووە، لەماوەی ١٠ ساڵی رابردووە هەتا ئێستا ئەو تۆرە بە گەورەترین تۆڕی سیخوری سوپای پاسداران لەوڵاتە دێتە ئەژمار.