![](/weney-mallperr/13129.jpg)
كوردستان میدیا: دوای هاتنەوەی هێزەكانی ئەرتەشی توركیە بۆ نێو خاكی ڕۆژئاوای كوردستان و لێدانی خەندەق و دروست كردنی دیوار، توركیە و پ.ی.د، لە سەر كێشەی سەر سنوور ڕێككەوتن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەكان، پاش هاتنەوەی هێزەكانی ئەرتەشی توركیە بۆ نێو خاكی ڕۆژئاوای كوردستان و لێدانی خەندەق و دروست كردنی دیوار،كێشەی نێوان پ.ی.د و دەوڵەتی توركیە قووڵتر بووەوە، و كوردانی سەرسنووری ڕۆژئاوای كوردستان و بەرپرسانی ئەو ناوچە سنووریانە، لە دژی ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی توركیە چەندین كۆبوونەوەی ناڕِەزایەتی دەڕبڕینیان پێكهێنا.
دوای ئەم ناڕەزایەتی دەڕبرینانە، بەرپرسانی دەوڵەتی توركیە لە سەر سنوور و بەرپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان، كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و لە كۆتاییدا توركیە بڕیاری دا كە بە شێوەیەكی كاتی دروست كردنی دیوار و لێدانی خەندەق ڕابگرێ.
توركیە تا ئێستا ڕایگەیاندوە كە ئەوان بۆ ئەمنیەتی سنوورەكانیان ئەوەی كە لە توانایاندا بێ ئەنجامی دەدەن، و لە بەرانبەریشدا، خەڵكی مەدەنی لە ڕۆژئاوای كوردستان، ئەم كردەوانەی دەوڵەتی توركیە بە پێشڵكردنی سەروەریی خاكی خۆیان دەزانن.