كوردستان میدیا: پۆلیسی كنیا دوو كه‌س له تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ئه‌م دوو كه‌سە كه شارۆمه‌ندی كنیان، له ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان ناوه به هاوكاریی كردن له‌گه‌ڵ بریگاردی مرۆڤكوژانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری سوپای پاسداران به ناوی سوپاس قودس. ئه‌م تۆمه‌تبارانه وتوویانه كه به‌نیاز بوون پلان بۆ هێرش بۆ سه‌ر هه‌ندێ له ناوه‌نده ڕۆژئاواییه‌كان له كنیا دابڕێژن.
ئاسۆشه‌یتێدپرێس له زاری سه‌رۆك پۆلیسی كنیاوە بڵاوی كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌م دوو كه‌سه بۆ خولی فێركاری و ڕاهێنان سه‌ردانی ئێرانی كردووه و له‌م دواییانه‌دا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كنیا، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه كاربه‌ده‌ستانی كنیا، په‌رده له‌سه‌ر پلاندانانی ڕێژیمی ئێران بۆ ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ ئاڵمان، له مانگی مای ساڵی ٢٠١٣دا، دادگایه‌ك له كنیا دوو ئێرانیی به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د ئهبۆلفهتحی و سه‌یدمه‌نسوور مووسه‌وی به تۆمه‌تی چالاكیی تیرۆریستی به تاوانبار زانی و ئه‌وانی به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی داوای داواكاری گشتی، ئه‌م دوو ئێرانییه به دابینكردنی ١٥ كیلۆ کەرەستەی ته‌قه‌مه‌نیی هیكسۆژێن به‌نیاز بوون له نایڕووبی، پێته‌ختی وڵاتی كنیا و مۆمباسا دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته، بۆمب دابنێنه‌وه. پێشتر ده‌وترا كه له خراپترین دۆخدا تۆمه‌تباران به ١٥ ساڵ زیندان حوكم ده‌درێن.
كاربه‌ده‌ستانی كنیایی له سێپتامبری ٢٠١٤دا ڕایانگه‌یاندبوو كه دوو ئێرانی‌یان به پسۆله‌ی ساخته‌ی ئیسراییلی له فڕۆكه‌خانه‌ی نایڕووبی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستان ئه‌م دوو كه‌سه گومانی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر بووه كه به‌نیازی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوون.