کوردستان میدیا: جان مەککین سێناتۆری پایەبەرزی ئەندامی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سێنای ئامریکا، ڕێزی لە خەبات و بەرخۆدانی پێشمەرگەی کوردستان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە سەفەری جان مەککین بۆ هەرێمی کوردستان و چاوپێکەوتنی لەگەل بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستاندا، سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە دژ بە تیرۆر شەڕ دەکەن و لە پێناو ئازادیدا گیانی خۆیان بەخت کردووە.
مەککین، لەبارەی ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش، ڕایگەیاند: هاوسۆزیی خۆم ئاراستەی سەرجەم ئەو خێزان و پێشمەرگانە دەکەم کە گیانی خۆیان لە رێگەی ئازادیدا بەخشی.
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا گوتی کە هەوڵ دەدەین هێزی نێزامی ڕەوانەی شەڕ دژی داعش بکەین و لە ڕێگای هێزی ئاسمانییەوە داعش تێکبشکێنین.
لەو پێوەندییەدا ڕۆژی ڕابردوو، دوو سێناتۆری پایەبەرزی ئەندامی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سێنای ئامریکا، لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا ڕایانگەیاند کە هێزی نیزامی بۆ شەڕ دژی داعش بۆ ئەو وڵاتە بەڕێ دەکەن.
سێناتۆر جان مەککین و لیندزی گراهام لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئامریکا، باسیان لەوە کرد کە ١٠٠ هەزار هێزی نیزامی بۆ ئەو وڵاتە دەنێرن.