كوردستان میدیا: فه‌رمانده‌ی به‌سیجی كۆماری ئیسلامیی ئێران، موحه‌ممه‌د ڕه‌زا نه‌قدی، له وتاری پێشنوێژی ڕۆژی هه‌ینیی شاری ڕه‌ی گوتی: جان كێری له هه‌وڵی سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندایه.
به‌پێی قسه‌ی ناوبراو، ئا‌مریكا زیاتر له ٢ میلیارد دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و له‌و بوودجه‌یه بڕی ٢٠٠ میلیۆن دۆلاری له لایەن جان كێرییهوه سه‌رف ده‌كرێ.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێرییه‌كانی نێوخۆی ڕێژیم، كه‌سێك كه سیخوری ئامریكاییه‌كان بووه، ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئاشكرا كردووه و ئه‌و كه‌سه‌ش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن جان كێرییهوه فه‌رمانی وه‌رگرتبوو.
به‌پێی قسه‌كانی فه‌رمانده‌ی به‌سیجی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌دا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، فێمینیزم، نائارام كردنی شه‌قام و كۆڵان و هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ڵك وه‌ده‌گرن.
به گوته‌ی ناوبراو له نێو ئه‌و سیخوڕ و بهكرێگیراوانهی كه ده‌سبه‌سه‌ر كراون، كه‌سانی ئاسایی تێدا نییه، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی په‌روه‌رده كراون.