کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری فەرماندەی سپا عەرەبستان لە بەرانبەر ئێراندا بە دۆڕاو دەزانێ

21:24 - 6 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: حوسێن سەلامی جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران دەڵیت: لاواز بوون یان چوونەدەرەوەی ئێران لە گۆڕەپانەکە، هەردووکیان بە زەرەری عەربستان تەوا دەبێت و ئێران نازانێ دۆخی دوای دەستێوەردانی نێوخۆی سووریە چ دەبێ.

ئەو بەرپرسە باڵایەی سپا لە کۆبوونەوەی پاراستنی سپا، دەسەڵات و ئەمنیەتی میللیدا وتوویەتی، ئێران توانیویەتی شادەماری دوژمنەکان کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێ لە چاڵاکییەکانیان بگرێت.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکانیدا، باسی لە کێشمەکێشی نێوان ئێران و عەرەبستانی لە ناوچەدا کرد و ڕایگەیاند: ئەگەر دەوڵەتی عەرەبستان لە یەمەن درێژە بە شەڕ بدات، بێجگە لە ماندووبوون و تێکچوونی کۆڵەکەی حکوومەتەکەی شتێکی دیکەی دەست ناکەوێت و ئەوان بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئێمە نرخی نەوتیان هەتا ٣٠ دۆلار دابەزاند، بەڵام زۆرتر خۆیان زەرەر دەکەن و ئەگەر گۆڕەپانەکە بەجێ‏بهێڵن، دۆخی ناوچەکە بۆ ئێمە بەرینتر دەبێتەوە.