کوردستان میدیا: هەواڵدەرییەکان باس لە کوژرانی فەرماندەیەکی هێزەکانی رێژیم بە ناوی سەرتیپ دووهەم پاسدار جەبار دریساوی لە دەورووبەری شاری دەمیشق دەکەن.
بەپێی راپۆرتی ئەلعەرەبیە جەبار دریساوی کە لەلایەن رێژیمەوە پۆستی فەرماندە گوردانی جەعفەر تەیار و جێگری ئیتلاعاتی یەکێک لە قەرارگاکانی پارێزگای ئەهوازی پێ ئەسپێردرابوو؛ رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی رەزبەری ١٣٩٣ی لە دەورووبەری شاری دەمیشق لە شەڕ و پێکدادنەکان لەگەڵ دژبەرانی رێژیمی بەشارئەسەد کوژرا.
بەگوێرەی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، هەتا ئێستا لەو گوردانە کە دریساوی فەرماندەیی ئەو شوێنە نیزامییەی لە ئەستۆ بووە چەندین پاسداری دیکە بە ناوەکانی محەممەد رەبابی، ئەحمدرەزا مۆهتەدی، شاکر فەرەجی، حەمید جەولانی و محەممەدڕەزا نیکسفەت لە شەڕ و پێکدادانە نێوخۆییەکانی سووریە لەگەڵ ئەرتەشی ئازاد کوژراون.
هەتا ئێستا بە سەرنجدان بە جێگیرکردنی پایگای راهێنان و مەشق کردنی هێزە دژبەرەکانی بەشار ئەسەد لە تورکیە و پشتیوانیی ٢٢ وڵات لەو هێزانە بۆ بەرەنگاربوونە لەگەڵ هێزەکانی داعش و رێژیمی دەسەڵاتدار بووەتە هۆی ئەوەیکە رێژیمی ئیسلامیی ئێران و سپای پاسداران هێزی مرۆیی و لۆجێستیکییەکی زۆرتر بۆ مانەوەی رێژیمی سووریە کە تەنیا پاڵپشتیی رێژیم لەو ناوچەیە دایە خەرج بکەن.