کوردستان میدیا: ڕێکخراوی جەیشولعەدڵ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، کوژرانی زیاتر لە ١٠ کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی لە شاری نیکشەهری سیستان و بەلووچێستان بەئەستۆ گرت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕێکخراوی جەیشولعەدڵ زیاتر لە ١٠ کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی لە دوو بۆسەی جیادا، لە سەر ڕێگای گوندی کەهیر ی بەخشی چانفی نیکشەهر لە پارێزگای سیستان و بەلووچێستان کوشتووە.
ڕاگەیاندنەکانی سەر بە ڕێژیم، ڕێژەی کوژراوەکانیان بە ٣ کەس ڕاگەیاندووە، بەڵام ڕێکخراوی جەیشولعەدڵ ئەو هەواڵەی بەدرۆ خستووەتەوە.
ڕێکخراوی جەیشولعەدڵ لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا کە لە وێبلاگی فەرمیی خۆیاندا بڵاویان کردووەتەوە، بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی بەئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ڕێکخراوی جەیشولعەدڵ جارێکی دیکە هۆشدار دەدات کە هێرشەکان هەتا بە ئاکام گەیشتنی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتی بەلووچێستان درێژەی دەبێ و هێزە تاوانبارەکان بزانن کە ئەگەر ناوچەکە بەجێ نەهێڵن و سیستمی ئیداریی و نیزامیی بەلووچێستان نەگەڕێننەوە بۆ خەڵکی بەلووچ، لە هیچ شوێنێکی بەلووچێستان پارێزراو نابن و بەلووچێستان دەبێتە زەلکاوی هێزەکانی ڕێژیم.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛ دژکردەوەی ئێمە بە نیسبەت کوشتنی بێسەروبەرە و سەرەڕۆیانە و هەروەها دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتیانی بێتاوانی بەلووچ توند دەبێت و ڕادەگەیەنین کە دەستبەسەر و کوشتنی سەرەڕۆیانەی لاوانی بەلووچ و سوننە مەزهەب هیچکات کاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕەهەندە نیزامیی و ڕێکخراوەییەکانی ئێمە دانانێت، کەوابوو ڕێژیم بە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و کوشتنی لاوان و کەسانی ئایینی بەلووچ، دەبێ چاوەڕوانی دژکردەوەی توندتر بێت.
ڕێژیمی بەناو ئیسلامیی ئێران، بەردەوام ئەو گرووپانەی کە خۆیان بە داکۆکیکاری مافەکانی خەڵکی سیستان و بەلووچێستان دەناسێنن و بۆ وەدیهێنانی ئەو مافانە چالاکی دەکەن، بە تیرۆریست ناو دەبات.