کوردستان میدیا: بۆ یەکەم جار حەوت پاسداری خەڵکی پارێزگای سیستانوبەلووچستان لە شەڕ و پێکدادنەکانی سووریەدا کوژراون.
بەپێی ئهو ههواڵانهی كه بڵاو بوونهتهوه، ٧ کەس لە تیرۆریستەکانی سپای پاسدارنی سیستانوبەلووچستان کە ماوەی دوو مانگی پێش ئێستا وێڕای ٢٠ پاسدارای دیکە بە وادەی پارە و ئیمکانات بۆ پشتیوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد بۆ سووریە ڕەوانە کرابوون، لە شەڕی نێوخۆیی ئەو وڵاتەدا بە دەستی دژبەرانی ئەسەد کوژراون.
سپای سەلمانی سیستانوبەلووچستان شوناسی ئەو پاسدارانەی سەلمان بەرجەسته و عومەر مەلازهی خەڵکی شارستانی نیکشەهر، نەزەرمحەممەد بامری، ئەسغەر بامری، موراد عەبدوڵڵاهی و پەرویز بامری خەڵکی شارستانی دلگان و مۆحسین سەجادی دانیشتووی شاری بزمان ڕاگەیاندووە.
هەروەها ژمارەیەک لە زانایانی سوننە مەزهەبی بەلووچ وەک، مەولەوی فەزلولڕەحمان کووهی مەلەوی عوسمان قەلەنەدەرزهی، مەولەوی گرگیج لەههمبەر ناردنی لاوان بۆ سووریه لە لایەن ڕێژیمەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو.
پێشتریش لاوانی بەلووچ لەهەمبەر ناردنی لاوان بۆ شەڕی سووریه ناڕەزایەتیان دەربڕێ بوو و دوایان لە زانایانی مەزهەبی و ڕووناکبیرانی ئەو پارێزگایە کردبوو کە لەهەمبەر ئەو سیاسەتە دژە مرۆییانەی ڕێژیم بێدەنگ نەبن.