کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەلاتی رەها بە برایانی کوردپوور پێشکەش کرا

15:29 - 6 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: خەڵاتی رەهای سودویند بە مەسعوود و خوسرەو کوردپوور، دوو رۆژنامە نووسی کورد درا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەلاتی ئەمساڵی مافی مرۆڤی رەها لەلایەن سودویند بە نیشانەی رێزدانان بۆ چالاکییەکانی مافی مرۆڤی مەسعوود و خوسرەو کوردپوور، پێشکەش بە ئەو دوو رۆژنامە‌نووس دەکرێت.

راپۆرتێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە باس لەوە دەکات کە شیرین عیبادی براوەی خەڵاتی نۆبێل، ئارون رودز دامەزرێنەر و لێکۆلەری سەرەکیی پرۆژەی ماف و ئازادییەکان و بەڕێوەبەری پێشووی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی هێلسینکی هاوڕێ لەگەڵ کارۆلینا یانزوفسکی پاریزەری بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی لیژنەی بەڕێوبەەرایەتیی سودویند بۆ خەڵاتەکانی مافی مرۆڤ، ئەو سێ کەسەن کە براوەکانی ئەو خەڵاتە دەستنیشان دەکەن.

12151.jpg
خەڵاتی رەها

لێژنەی داوەران، دوو کەس لە براوەکانی خەڵاتی رەهای برایانی کوردپوور ناو برد و ئەم خەلاتە لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا پێیان دەدرێت.

برایانی کوردپوور (خوسرەو و مەسعوود) کە لە ئاژانسی هەواڵدەریی موکریاندا بوون، پێشترسەبارەت بە بارودۆخی چالاکانی مەدەنی، زیندانییانی سیاسی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ بە تایبەت لە کوردستاندا چالاکییان دەکرد.

خوسرەو و مەسعوود کوردپوور، لە رێکەوتی ١٧ی رەشەمەی و ١٩ی ١٣٩١ی هەتاوی لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران.

مانگی پۆشپەڕی ١٣٩٢ی هەتاوی، خوسرەو کوردپوور بە کۆبوونەوە و هاودەستی کردن بۆ تێکدانی تەناهیی وڵات و سووکایەتی بە رێبەری و چالاکی تەبلیغی بە دژی نیزام و بڵاو کردنەوەی درۆ و دەلەسە بۆ هەڵشڵەژاندنی رای گشتی تۆمەتبار کران.

برایانی کوردپوور، لە سێ جەلەسەی دادگا لە مانگی گەلاوێژ، خەرمانان و رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی مەهاباد موحاکمە کران.

ئەم دادگایە لە رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، خوسرەو کوردپووری بە تۆمەتیکۆبوونەوە و تەبانی بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری لە زیندانی تەورێز و بە هۆی چالاکی تەبلیغی بە دژی نیزام بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ نیشتەجێ بوونی زۆرەملی لە شارستانی کرمان و مەسعوود کوردپووری بە تومەتی کۆبوونەوە و تەبانی بە ٣ ساڵ زیندان و بە تومەتی چالاکی تەبلیغی بە دژی نیزام بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرد.

برایانی کوردپوور، ئێستا لە زیندانی مەهاباد لە زیندانییەکەیان تێپەڕ دەکەن.

ئاویەر.ت