كوردستان میدیا: له حاڵێكدا كه به‌رپرسانی ڕێژیم به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی ئۆرووپا زیاد ده‌بێت، ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێران له بازاڕه ئاسیاییه‌كاندا گه‌یشتۆته كه‌مترین ئاستی خۆی.
ڕۆژنامه‌ی ابرار اقتصادی له نوێترین ژماره‌ی خۆیدا (٤٩١٥) هه‌واڵی دابه‌زینی ڕێژه‌ی كڕینی نه‌وتی ئێرانی له‌لایه‌ن كڕیاره زه‌به‌لاحه ئاسیاییهكانهوه بڵاو كرده‌وه.
له‌م هه‌واڵه‌دا هاتووه: وڵاتانی چین، هێند، ژاپۆن و كۆریای باشوور كه چوار كڕیاری سه‌ره‌كی و زه‌به‌لاحی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌كانی ئاسیان له مانگی ڕابردووی زایینی‌دا به‌گشتی ٨٠٣ هه‌زار و ٦٧٤ به‌رمیل نه‌وتیان (به‌شێوه‌ی ڕۆژانه) له ئێران كڕیوه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت له بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵدا ڕێژه‌ی كڕینی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌م چوار وڵاته‌وه بریتی بووه له ١ میلیۆن و ٢٠٥ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژدا كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماره نوێیه‌كان سه‌رجه‌م داكشانی ٨.٥%ی له‌م بازاڕه‌دا به‌خۆیه‌وه بینیوه.