کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داعش لە ناوچەی \"منبج\" ٤٠٠ ژنی ڕفاند

20:46 - 1 بەفرانبار 2715

كوردستان میدیا: داعش لە ناوچەی منبجی سەر بە شاری حەلەب، لە ماوەی دو ڕۆژدا ٤٠٠ ژنی ڕفاند.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا داعش جارێكی دیکە دەستی دایە ڕفاندنی ژنان، كە لە ئاكامی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیەدا، ٤٠٠ ژن لە ناوچەی منبجی شاری حەلەب بە دیل گیراون. بەپیی هەواڵەكان، هەموو ئەو ژنانە، لە مزگەوتێكدا كۆ كراونەتەوە.

شایانی باسە ساڵی ڕابردوو، كاتێك كە داعش هێڕشی كردە سەر شنگال، دەستی دایە كوشتنی خەڵكی مەدەنی و چەند هەزار ژنی كوردی ئێزدیی ڕفاند، كە زۆربەیان دەستدرێژیی جینسیان كرایە سەر، یان لە بازاڕەکاندا وەکوو کۆیلە ساتوسەودایان پێ كرا.

داعش لە ژێر ناوی ئیسلام، ماڵ و مڵكی كوردەكان داگیر دەكات و كوشتنی ڕۆڵەكانیان و ڕفاندنی كچ و ژنانی كورد بە ڕەوا و شەرعی دەزانێ.