كوردستان میدیا: دانیشتنی دژبه‌رانی ئه‌سه‌د، به بێ به‌شداریی داعش و به‌ره‌ی نۆسره له عه‌ره‌بستان ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، نیزیك به ١٠٠ كه‌س له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی دژبه‌ری ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له ڕۆژی سێشه‌ممه، ٨ی دێسامبرەوە، له شاری ڕیاز و له سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان كۆبوونه‌وه. ئامانج له‌م دانیشتنه گه‌یشتن به هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری وتوێژه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕاگه‌یه‌ندراوه.
جگه له دوو گرووپی تیرۆریستی داعش و به‌ره‌ی نۆسره، حیزبی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكیش (PYD) كه به یه‌كێك له هێزه كاریگه‌ره‌كان له شه‌ڕی سووریه به ئه‌ژمار دێت، بۆ ئه‌م دانیشتنه بانگهێشت نه‌كراوه، به‌ڵام هاوپه‌یمانیی لایه‌نه كوردییه‌كان ناسراو به شۆرای نه‌ته‌وه‌یی كورد له سووریه (ENKS) نوێنه‌ره‌كانی خۆیان بۆ ئه‌م دانیشتنه ناردووه.
چاودێران، ئه‌م دانیشتنه له ده‌سپێكی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه له ساڵی ٢٠١١ەوە، به بێوێنه وه‌سف كردووه. نیزیك به ٢٠ كه‌س له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی كه به‌ربڵاوترین گرووپی دژبه‌ری ئه‌سه‌دن و له ئیستانبۆل نیشته‌جێن، له دانیشتنی ڕیازدا به‌شدارییان هه‌یه.
داڕشتنی پێكهاته‌یه‌كی سیاسیی یه‌كانگیر له نێوان دژبه‌رانی ئه‌سه‌د، وه‌كوو یه‌كێك له گرینگ‌ترین ئامانجه‌كانی ئه‌م دانیشتنه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
عه‌ره‌بستانی سعوودی هیواداره كه ئه‌م دانیشتنه بگاته ئه‌نجامێكی گونجاو له‌مه‌ڕ داڕشتنی پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش بۆ ئه‌گه‌ری وتوێژه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د.
ڕێژیمی ئێران وه‌كوو سه‌ره‌كیترین پاڵپشتی ڕێژیمی ئه‌سه‌د له به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ها دانیشتنێك، به‌تایبه‌ت به خانه‌خوێیه‌تی عه‌ره‌بستان، دڵخۆش نییه.