كوردستانمیدیا: سه‌رۆكی هێزی دادوه‌ری ڕێژیم ده‌ڵێ هه‌ندێك له‌قسه‌كانی حه‌سه‌ن ڕووحانی له‌ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای چاپه‌مه‌نییه‌كان درۆ یان سووكایه‌تی كردن به‌هێزی دادوه‌رییه.
حه‌سه‌ن ڕووحانی، ڕۆژی یهكشهممهڕێكهوتی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ٢١مین پێشانگای چاپه‌مه‌نییه‌كان وێڕای هێماكردن بۆ ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی كه‌خاوه‌نی په‌راوێزێكی پارێزراوی ئه‌منیه‌تیی هه‌میشه‌یین وتی: به‌شێك لهئێوهدهزانن كه‌چ كه‌سێك سبه‌ی ده‌گیرێت و سبه‌ی چ شوێنێك داده‌خرێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی میزان، لاریجانی، سه‌ركۆماری ڕێژیمی تۆمه‌تبار كرد بهوهیكهپهرهبهههندێك قسه‌ی ناڕاست ده‌دات و گوتی:بۆچی ده‌بێ ئه‌و قسانهبڵاو بكرێتهوهكهڕۆژنامهیهكی تایبه‌ت وه‌ها زاڵه‌به‌سه‌ر هێزی دادوه‌ری كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌واڵێك بڵاو بكلاتهوهسبهی ئه‌و ههواڵهڕوو بدات، ئهمانهكۆمهڵێك قسه‌ی ناڕاستن كههیچكات چاوه‌ڕێی بیستنی له‌زاری به‌رپرسانی ئاگادارمان نییه.
چاودێران پێیان وایهیهكێك له‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی كه‌مه‌به‌ستی ڕوحانییهڕۆژنامهی كهیهانهكههاوكات له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگا تیتری یه‌كه‌می خۆی تایبه‌ت كردبوو به‌بابه‌تێك له‌ژێرناوی پروژه نفوذ در مدیریت سایبری.
كه‌یهان كهسهرنووسهر و به‌رپرسه‌كه‌ی، حوسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری، نوێنه‌ری ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامییه، به‌یه‌كێك لهڕاگهیهنهنیزیكهكان له‌سوپای پاسداران ده‌ژمێردرێ و واوێده‌چێ كه‌ده‌ستی بهپهروهندهكانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سوپا ڕاده‌گات.
ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان له‌ڕاپۆرتی سه‌ره‌كی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یدا (١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر / ٨ی نوامبر) وێڕای هێما كردن بۆ گیرانی نزار زه‌كا، هاووڵاتی لوبنانی نیشته‌جێی تاران، ناوبراو وه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یی ئا‌مریكا ده‌ناسێنێ كه‌له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك لهبهڕێوهبهرهئهسڵییهكانی ده‌زگای تێكنۆلۆژی زانیاریی ئێران دزه‌ی كردووهتهئاستهبهرزهكانی به‌ڕیوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان.
كیهان له‌كۆتایی ڕاپۆرتهكهشیدا ئاشكرای ده‌كات كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كهدامهزراوهئیتلاعاتییهكانی وڵات پاش گرتنی نزار زه‌كا، بهڕێوهبهرهخراپكارهنێوخۆییهكانیش ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن.
ته‌ئكید و پێداگری كه‌یهان له‌مه‌ڕ چاوه‌ڕوانییه‌كان لهدامهزراوهئیتلاعاتییهكان ده‌توانێ په‌یامێك بێت بۆ ده‌زگای ئیتلاعاتی سپا. واوێدچێ ڕوحانیش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما ڕه‌خنه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان گرتبێت كه‌ڕۆڵی پۆلیسی نهێنی ده‌گێڕن.